شوان داودی دوای لادانی لە پۆستەکەی لەسەر لاهور تاڵەبانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

شوان داودی بەرێوەبەریی رادیۆ و تیڤی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای ئەوەی لە سەر کارەکەی دوورخرایەوە بەو پێیەی سەر بە لاهور جەنگییە، نامەیەک ئاراستەی بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک دەکات.

لەو نامەیەدا کە لە ئەکاونتی خۆی شوان داودی بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت " من لە سەر تەکلیف و پشتیوانی بەڕێزت ئەرکی سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی کەرکوکم  وەرگرت و لە 2020/9/17 دەستبەکار بووم و دوێنی 2021/7/17 فەرمانی دەرکردنم لە مەکتەبی ڕاگەیاندنەوە دەرچوو وەک یەکەم کەس لە پاکتاو کردنی دوای روداوەکانی 8 ی تەمموز لە شاری کەرکوک ولە حزب و لە ڕاگەیاندنش ".
شوان داودی ئەو نامەیەکی کە ئاراستەی حەمە سور دوشیوانی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی کردووە، لە بڕگەیەکی تریدا دەڵێت" ئەمڕۆ 2021/7/18 ئەستۆ پاکیم کرد و دەستاودەستی ئەرکەکەم کرد کە جگە لە خزمەت هیچ پلەو پۆست و ئیمتیازێکی تێدا نەبووە بۆم ..
بە هەرحاڵ لە ماوەی 10 مانگی رەبەقی کاری سەخت، سەرباری ئەو هەموو ململانێ و ئاستەنگە حزبی و سیاسی و هونەری و تەکنیکی و مادیانە روبەرومان کرایەوە ..توانیمان سەرکەوتوو بین لە گەڕانەوەی حورمەت بۆ کەناڵەکە و بینەرێکی زۆرمان لە سەرتاسەری کوردستان لە گەڵی ئاشت کردەوە".

لە کۆتاییدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە ئایندەدا ئەو ئەزموونە دەکات بە کتێبێك.



PM:11:01:18/07/2021