عێراق.. مانگی رابردوو نزیكەی 6 هەزار كەس بوونەتە قوربانی
چەکدارەکانی داعش
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق (یۆنامی) له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت ته‌نیا له مانگی حوزه‌یرانی رابردودا 5536 كه‌س به‌هۆی كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی ناوخۆی عێراقه‌وه بوون به قوربانی.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوی كردوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست نه‌وا كه‌وتووه، یۆنامی رایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌نیا له مانگی حوزه‌یرانی رابردودا 5536 كه‌س به‌هۆی كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی ناوخۆی عێراقه‌وه بوون به قوربانی، له‌و ژماره‌یه 2417 كه‌سیان كوژراون و هه‌روه‌ها 2287 كه‌سیش بریندار بوون.
هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی یۆنامی 1531 كه‌س له كوژراوه‌كان كه‌سانی مه‌ده‌نی بوون و 270 كه‌سیش له هێزه‌كانی پۆلیسی بوون، هه‌روه‌ها ژماره‌ی برینداره مه‌ده‌نیه‌كان 1763 كه‌س بووه و 276 ئه‌ندامی پۆلیسی مه‌ده‌نیش بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا هاتووه 886 كه‌س له هێزه‌كانی سوپای عێراقی كوژراون و هه‌وه‌ها 524 كه‌سیشیان لێ بریندار بووه.
PM:02:11:01/07/2014