وەزارەتی تەندروستی هەرێم چەند بڕیارێكی نوێی بۆ پێدانی ڤاكسین دەرکرد

وەزارەتی تەندروستی هەرێم چەند بڕیارێكی نوێی لەبارەی پێدانی بە ڤاكسینی كۆرۆنا بە هاووڵاتیان دەركرد.  

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كە رۆژی ١١ی ئەم مانگە دەرچووە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە" بۆ بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان و دوای زیاد بوونی ژمارەی كاروانەكانی هاتنی ڤاكسینی كۆڕۆنا ژمارەی سەنتەرەكانی پێدانی ڤاكسینی كۆڕۆنا زیاد دەكرێت بە مەرجی رەچاوكردنی رێنوێنییەكان لە كردنەوەی شوێنەكاندا". 

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەروەها كاتەكانی دەوامی پێدانی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا پاش دەوامی فەرمی تا كاتژمێر ٨ی ئێوارە دەبێت بە شێوازی نۆرەی ئیشكردن و ئێشكگری و رۆژانی هەینی و پشووش پێدانی ڤاكسین بەردەوام بێت.


PM:06:13:12/08/2021