لە سلێمانى نرخی بەنزین هەرزانکرا

وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى رایدەگەیەنێت" دواى گەیشتنى بەنزینى پاڵاوگەى کار نرخى لیترێک بە نزینى نۆرماڵ لە شەش بەنزینخانە دابەزی". 
  
بەهمەن شێخ قادر وتەبێژى بەنزینخانەکانى شاری سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بەنزینى کۆمپانیاى کار گەیەنراوەتە شەش بەنزینخانەى سلێمانى، بەمەبەستى دابەزاندنى نرخەکەى".

ڕوونیشیکردەوە، نرخی یەک لیتر بەنزینی جۆری نۆڕماڵ بۆ ٧٣٠ دینار لەو بەنزینخانانە دابەزی. 

ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند" ڕۆژانە بڕی یەك ملیۆن لیتر بەنزین لە عێراقەوە دەگاتە هەرێمی كوردستان و بەسەر هەموو بەنزینخانەكاندا دابەشی دەكەین، لەدوای ناردنی ئەو بڕە بەنزینە، نرخى لیترێک دەبێت بە ٦٥٠ دینار".


PM:06:40:24/08/2021