رێکخراوی جاسنە بۆ ئازادی بیروڕا و میدیا، رۆژی یەک شەممە ٥ ئەیلول سمینارێک بە ناونیشانی ( دیوێکی تری گفتوگۆ لەبارەی رۆژنامەنووس و چالاکوانە گیراوەکانی بادینانەوە) سازدەکات.
ئەو سمینارە کە لە دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان یەک شەممە کاتژمێر ٤:٣٠ سازدەکرێت، هەر یەک لە دکتۆر، دارا محەمەد( دکتۆرا لەبواری فەلسەفە)و، پەیمان عیزدین( یاساناس)و ، کارزان فازل (بەرێوەبەری ریکخراوی dhrd).)و، شوان محەمەد (رۆژنامەنووس) بەشدای دەکەن.
رێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕا و میدیا رۆژی ٦ ی ئایاری ٢٠٢١ مۆڵەتی فەرمی لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان وەرگرتووە. رێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە و، ئامانجی دەستەبەرکردن و پاراستنی ئازادی بیروڕا و رۆژنامەگەری و ئازادی سۆشیال میدیایە.