ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی هه‌رێم پەیامێکی تایبەتی لەبارەی ئەو كەسه‌ی، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە و بە كەیسەكەی (گۆڤەند) ناسراوە بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" مایه‌ی نیگه‌رانییه، جارێكی تر له‌لایه‌ن تاوانباران و كه‌سانی دیكەوە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ژنان و كچانی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێندرێت".
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان له په‌یامێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" مایه‌ی نیگه‌رانییه، جارێكی تر له‌لایه‌ن تاوانباران و كه‌سانی نه‌فس نزمه‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ژنان و كچانی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێندرێت، به‌م دواییه چه‌ندین حاڵه‌تی نایاسایی، دور له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رویانداوه، كه ئه‌مجاره‌ش كچان و ژنان كراونه‌ته ئامانج".
ئه‌وه‌شی خستەڕوو، دیسان تاوانباران سنوری یاساكان و ئیتیكیان به‌زاند، هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی قوربانیان ده‌كه‌ن بۆ سوكایه‌تیكردن و ئابروبردنیان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگه هه‌یه، ده‌بێته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵ و چه‌ندین ئاسه‌واری نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به نوسراوی فه‌رمیی له رێگه‌ی داواكاری گشتی سكاڵامان له‌دژی تاوانباران تۆماركردوه، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم، له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و فه‌وزایه ده‌كه‌ین كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش ژنان و كچانی به‌ئامانج گرتوه، له به‌دواداچونه‌كانمان به‌رده‌وامین و هاوكارو هه‌ماهه‌نگین له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوندیداره‌كان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران، تا بیاندۆزینه‌وه‌و راده‌ستی یاسایان بكه‌ین.
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان ڕاشیگەیاندووە" به‌داخه‌وه به‌مدواییه له یه‌كێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك ژن و كچ به‌هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌شیمانبوونه‌وه ناچاركران قسه و ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو به‌خۆیان بڵێن، له‌به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌كانیان، كه له‌لایه‌ن تاوانبارێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت".
ئەنجومەنەكە نیگەرانە لەوەی" له بری لایه‌نه ئیجابییه‌كانی، خه‌ریكه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی له‌سه‌ر دواڕۆژی كچان و ژنان و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی دروستده‌كات و هۆكاره بۆ دابڕانی تاكه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵگه، نه‌ك بۆ سوودوه‌رگرتن له باشییه‌كانی".