سبەینێ مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.   

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" سبەینێ سێشەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢١، مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".    

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند" بەهۆی ئەوەی مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکاوە دەنێردرێت، بۆیە لەو وادەیەدا کە وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت دابەش ناکرێت". 

ئەمڕۆش جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند" ڕۆژی ٢٥ی مانگ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت كە هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو بەبێ لێبڕین مووچە دابەشدەكرێت". 


PM:01:05:20/09/2021