هه‌مووی چه‌ند کاتژمێرێکی که‌م ماوه له‌به‌رده‌م دووه‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێرداروی نوێی پارێزگای سلێمانی، به‌ڵام تا ئێستا گۆڕان ویه‌کێتی له نێوان خۆیان و له‌گه‌ڵ لایه‌نکانی تر نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێکه‌وتنێک.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند دانیشتنه ئاشکراو نهێنییه‌کانی نێوان لیسته براوه‌کانی پارێزگای سلێمانی تا ئێستا هیچی لێ سه‌وزنه‌بووه‌و به‌یانی هه‌مووان ده‌چنه کۆبوونه‌وه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییترین رێککه‌وتن هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که هه‌مان سیناریۆی 24 ی حوزه‌یران دووباره‌ده‌بێته‌وه، سه‌ره‌تا پرۆسه‌ی خۆ کاندیدکردن بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌کرێته‌وه، بۆ ئه‌م پۆسته‌ش نه گۆڕان نه یه‌کێتی هیچ لایه‌کیان کاندیدیان نابێت، چونکه ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌ک کاندیدی هه‌بێت بۆ ئه‌و پۆسته ئه‌وا لایه‌نه‌که‌ی تر خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ بۆ پارێزگار، که " گه‌وهه‌ری کێشه‌که‌ش ئه‌مه‌یه، که هیچ لایه‌کیان بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌ن خۆیان هه‌ڵنابژێرن، چونکه هه‌ردوو لایان چاویان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاره".
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد مانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه له‌قازانجی یه‌کێتییه چونکه هه‌موو پۆسته‌کان هه‌ر له‌پارێزگای سلێمانییه‌وه تا به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ک له‌ده‌ستی ئه‌وندا ده‌مێنێته‌وه.
گۆران که 12 کورسی هه‌یه، ته‌نها 5 کورسی ده‌وێت، یه‌کێتی که 11 کورسی هه‌یه، 6 کورسی ده‌وێت، ئیسلامییه‌کان( یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ) 4 کورسی هه‌یه، پارتی 3 کورسی هه‌یه، سۆسیالیست 1 کورسی، مه‌سیحیه‌کان 1 کورسی.