بەشی رۆژنامەوانی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا وه‌ڵامی عه‌تا سه‌راوی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەداتەوە و دەڵێت" خۆنواندن له‌سه‌ر حیسابی پارت سه‌نعه‌تێكی هه‌رزان و به‌سه‌رچووه".
بەشی رۆژنامەوانی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەم ئێوارەیە، كه‌سێك به ناوی عه‌تا سه‌راوی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به زمان و ئاستێكی نزمی ده‌ربڕین كه مه‌گه‌ر هه‌ر له عه‌تا خۆی و هاوشێوه‌كانی بوه‌شێته‌وه، چه‌ند تۆمه‌تێكی ناڕه‌وای خسته پاڵ پارتیمان و ھەڤاڵ مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ئه‌م چه‌ند دێڕه، وه‌ڵامی عه‌تا نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نیه كه قسه بێسه‌روبه‌ره‌كانی بنه‌ما و كاریگه‌رییه‌كیان هه‌یه، یان هه‌ر له بنه‌مادا خۆی خاوه‌نی سه‌نگ وقورساییه‌ك بێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه ببێته عیبره‌ت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تا ئه‌مڕۆش پێیانوایه ده‌توانن به جنێو و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه به پارتی و سه‌ركرده‌كانی ده‌بنه شتێك و بازاڕیان گه‌رم ده‌بێته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئاشكرایه كه به‌م تۆمه‌ت و قسه بێ بنه‌مایانه، ناوبراو ده‌یه‌وێت فه‌زیحه‌ت و تاوانی گه‌وره‌ی ژه‌هرخواردكردنی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له بیر خه‌ڵك به‌رێته‌وه، دووریش نیه خۆی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ژه‌هرفرۆشه‌كان دانابێت، به‌ڵام با بزانێت نه‌ك هه‌ر جه‌ماوه‌ری پارتی، بگره خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خۆی، باش ده‌زانن عه‌تا سه‌راوی كێیه و چیه و چه‌ندی له باردایه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر سه‌نعه‌ته كۆنه هه‌رزانه‌كه‌ی په‌لاماردانی ناحه‌قی پارتی، چه‌ند دادی خه‌ڵكانی دیكه‌ی داوه، هه‌ر هێنده‌ش دادی ئه‌و ده‌دات، ته‌نیا وه‌ڵامی ئێمە سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌ت و قسانه، وه‌ك هه‌میشه، پارتی و دامه‌زراوه‌كانی په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌ن و ناوبراو ده‌ده‌نه دادگا، جا با له‌وێ دیفاع له خۆی بكات و تۆمه‌ته‌كانی بسه‌لمێنێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو: ڕه‌نگه خراپیش نه‌بێت گه‌ر له كۆتاییدا نه‌سیحه‌تێكی بكرێت، به‌خۆبادان و قسه‌ی نزم و ڕه‌فتاری نابه‌جێ، كه‌س نه‌بووه‌ته پاڵه‌وان، ناشبێت، ئه‌و جۆره له قسه‌كردن و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌یه، ئه‌و هه‌ڕه‌شه و په‌نجه ڕاوه‌شاندنه، نه‌ك هه‌ر باویان نه‌ماوه و كه‌س باوه‌ڕیان پێناكات، بگره خه‌ڵك به خۆنواندن و دواكه‌وتوویی ده‌زانن و گاڵته‌یان پێدێت.