پارێزگاری سلێمانی لە یادی دامەزراندنی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" سلێمانی پێویستی بە سەقامگیریی ڕاستەقینە و گێڕانەوەی متمانە و یەكترقبوڵكردنی لۆژیكیی و پەرەپێدانی ئابوریی سەوز و تێپەڕاندنی نائومێدییەكان و زۆر شتی دیكە هەیە".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ڕۆژی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی قوڵایی مێژویی و شارستانێتیی بۆ زیاتر له (٦٥) هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به هه‌وڵی مه‌ردانه‌ی بابانییه‌كان و هاوكاره‌كانیان و گونده نازداره‌كانی ئه‌و سات و سه‌رده‌مه‌ی سلێمانی، ئیبراهیم پاشای بابان ده‌ستی به‌بنیاتنانی سلێمانی كرد‌و پایته‌ختی میرنشینی بابانی له قه‌ڵاچوالانه‌وه بۆ سلێمانی گواسته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئه‌م شاره‌یان وه‌ك شارێكی هاوچه‌رخ له‌سه‌ر بنه‌ماكانی پیشه‌سازیی و بازرگانیی و ڕۆشنبیریی بنیاتناو، به منه‌وه‌ره‌كانی وه‌ك نالی و سالم و كوردیی زمانی به‌م كوردییه شیرینه‌ی پژا، دواتر بنه‌ما شارستانییه نوێكانی وه‌ك په‌روه‌رده‌و فێركردن و هونه‌ره‌جوانه‌كان و ئاماده‌یی و به‌شداریی ژنانی بۆ زیادكرا".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر باسی لەوەشکردووە: له‌و ڕۆژه‌وه سلێمانی وه‌ك دڵێك لێده‌دات زیندوێتیی و به‌هره‌و داهێنان و هێزو وره له جیاوازییه‌كانی خۆی و له ده‌رفه‌تی ئازادییه‌كان و له خۆنوێكردنهوهو كرانه‌وه و چاولهئایندهبوون وه‌رده‌گرێت و باڵای كوردستان به‌رزتر ده‌كات.
له‌باره‌ی پێداویستیه‌كانی شاری سلێمانیه‌وه ناوبراو رایگه‌یاندوه" ئه‌م شاره، له ئه‌مڕۆدا پێویستی به سه‌قامگیریی ڕاسته‌قینه‌و گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌و یهكترقبوڵكردنی لۆژیكیی و په‌ره‌پێدانی ئابوریی سه‌وزو تێپه‌ڕاندنی نائومێدییه‌كان و ڕۆشنكردنه‌وه‌ی ناڕۆشنییهكانی چاره‌نوس و ئاینده‌و خزمه‌تكردن و بوژانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی زۆرتر و دادپه‌روه‌ریی و پاراستنی ئازادییه‌كان و خۆخوێندنه‌وه‌و خۆدۆزینه‌وه‌و خۆناسینه‌وه‌و پشتبه‌خۆبه‌ستنی زۆرتر هه‌یه".
پارێزگاری سلێمانی رونیشیكردەوە: ئێستا سلێمانی، كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ پایته‌خت بنیاتنراوه، پایته‌ختی ڕۆشنبیریی كوردستان و شاری داهێنه‌ری ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ئه‌ندامی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌وروپایه بۆ وزه نوێكان و ژینگه‌و هاوتای فیدراسیۆنی شاره‌وانییه‌كانی ئیتاڵیا‌و ده‌یان شاری پارچه‌كانی تری كوردستان و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و جیهانه‌و ئه‌ندامی كارای كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ته‌ندروستیی چارهسهرسازییه، له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی قوربانیدان و كرانه‌وه‌و كشتوكاڵ و شوێنه‌وارو گه‌شتوگوزارو پیشه‌سازیی و بازرگانیی و ژینگه‌و كولتوری جیهاندایه.
شاری سلێمانی لە ١٤ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٨ لەسەر دەستی ئیبراهیم پاشای بابان دامەزراوە و میرنشینی بابانی لە قەڵاچوالانەوە بۆ سلێمانی گواستوەتەوە، ساڵانه‌ش له‌م رۆژه‌دا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.