پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

پەروەردەی شارباژێڕ رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت". 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ ئاماژەی بەوەکردووە" وەك یەكەم پەروەردە پاش ئامادەكردنی لیستەكان بەپێی رێنماییە نوێیەكانی وەزارەتی دارایی و پەروەردە و پاش وردبینی، بەبێ‌ هیچ كێشە و گرفتێك ڕۆژی سێشەممە ١٦ی تشرینی دووەم مووچە و شایستەی مانگی (نۆ)ی مامۆستایانی وانەبێژ لە رێگەی بەڕێوەبەری قوتابخانەكانەوە دابەشدەكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ مانگەكانی داهاتووش وەك هەمیشە لە كات و ساتی خۆیدا كارەكان تەواو دەكەین و لە ئێستاوە كار بۆ ئامادەكردنی لیستی مانگەكانی (١٠-١١) دەكەین. 


AM:12:23:16/11/2021