بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی لە دهۆک، رایگەیاند" گۆڕانكاری زۆر گه‌وره له‌ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت".
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ ی تشرینی دووەم بەشداریکرد لە بەشداریکردنی دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک و وتارێکی خوێندەوەو و رایگەیاند" ئه‌م كۆڕه له‌كاتێكدا ده‌به‌سترێت گۆڕانكاری زۆر گه‌وره له‌ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، هه‌میشه پێشهات و گۆڕانكاری و رووداوی گرنگ رووبه‌ڕووی ئه‌م ناوچه‌یه بووه‌ته‌وه".
سەرۆک کۆمار لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" ئه‌م قۆناغە و ئەم ساته له مێژودا بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه به‌شێكی گۆڕانكارییه‌كان روویان له عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌یه، بەتایبەتیش ئێستا كه باس له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دەكرێت، ئاڵینگاری گه‌وره‌كان هاتوونه‌ته پێش بۆ نه‌خشاندنی ئاینده‌یه‌كی باش بۆ عێراق و بگرە بۆ ناوچەکە".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆک کۆمار باسی لەوەکرد، بە دڵنیاییەوە عێراق ده‌وڵه‌تێكی پڕبایه‌خ و گرنگی ناوچه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رابردوویه‌كی نزیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ر نه‌بێ ده‌بینین له شه‌ڕی عێراق و ئێرانه‌وه سیستەمی سیاسی و ئەمنی ئه‌م ناوچه‌یه داڕوخاوه، منیش نه‌ك وه‌ك كوردێك وه‌ك هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ته‌ماشای گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ن، دەبینم كە دۆخەكە په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی ناوخۆی عێراق و سیاسەتی سەرکوتکاری و جیاكردنه‌وه‌ی رژێمی رابردوو، كه بۆ سه‌ركه‌وتكردنی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی ئاماده‌بوو هه‌موو رێگایه‌ك بگرێته‌به‌ر، ئەمەش وانەیەکی زۆر گەورەیە، بۆیە خاڵی دەستپێکردن چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی عێراقە بە رێگاچارەی ئاشتیانە بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی سەقامگیری.
لە تەوەرێکی دیکەی وتارەکەیدا بەرهەم ساڵح ئەوەی خستەڕوو، کە له ساڵی ٢٠٠٣ ه‌وه پێکھاتە و نوێنەرانی عێراق بریارمانداوه كه به‌سیستەمێكی ده‌ستووری حوكمی عێراق بكرێت، ئه‌و سیستمه كێشه و گرفتی زۆریشی هه‌بێت، به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه ده‌بێت باسی بکەین پێكهێنانی حكومه‌ت هاتووه‌ته‌وه پێشه‌وه، ئاڵینگاری زۆرمان له‌پێشه و ئه‌مجاره له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار ئاڵینگارییەکان چاره‌نووسساز و گرنگن، هیوادارم به‌رێگای یاسای و ده‌ستووری و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
سەرۆک کۆمار روونیشیکردەوە، ته‌نها گۆڕینی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌ت گرنگ نییه، به‌ڵكو قه‌یرانێكی بنه‌ڕه‌تی له عێراق هه‌یه كه قه‌یرانی حوكمڕانییه، ئه‌وه‌ی له تشرینی 2019 ده‌ستیپێكرد ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی به‌سره و به‌غدا و ناوچه‌كانی گرته‌وه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی فراوان بوون داوای حوكمڕانییه‌كی باشیان بۆ وڵاته‌كه‌یان كرد، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه چۆن حوكمڕانییه‌كی باش پێكبهێندرێت كه ره‌نگدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵكی عێراق بێت.
ناوبراو وتشی " ناكرێت له دهۆكه‌وه باس له‌كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا نه‌كرێت، ئەم کێشانە کێشەی کەڵەکەبوون پێویستی بە ھەڵوەستەیەکی جددی ھەیە، لە داوی ساڵی ٢٠٠٣ یەوە لە دوای پەسەندکردنی دەستووری ئێستای عێراق بۆچوون و تێگەیشتنی جیاواز لە سەر برگەکانی دەستوور ھەیە، بەتایبەتی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق ھەیە، وایلێهاتووه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه كێشه‌كان به‌رده‌وام دێنه‌وه كایه‌وە، پێموایه خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش پێیانوایه ناجۆر و ناپەسەندە، چونكه كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه نه‌ك ته‌نها بودجه، پێویستمان به‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه و ته‌نها و ته‌نها به‌وه ده‌بێت له‌م قۆناغه بەیەکەوە دانیشین و گفتوگۆ بکەین.