جێگری سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئێمە وەکو حکومەت لە بری ئەوەی لە خوێندکاران تێبگەین و لەگەڵیان کۆبینەوە
ڤیدیۆیەکی کۆنمان هێنا و خوێندکارانمان بە سوکایەتیکردن بە ئاڵای کوردستان تۆمەتبار
کرد".
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی
تشرینی دووەم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە میانەی
وتارێکیدا لە کۆنفرانسی یەکسانی جێندەر و ستراتیژی بەهێزکردنی پێگەی ژنان ئاماژەی
بەوەکرد ئەو شێرە کچانەی لە خۆپیشاندانی هەفتەی رابردوو بریندرابوون بەهۆی
توندوتیژی بەرامبەر بە کچ و ژنانەوە نەبوو، بەڵکو لەبەر ئەوە بوو کە
خۆپیشاندەربوون.
وتیشی " غازی
فرمێکسڕێژ لە زۆرێک لە پیاوانی ئەم کۆمەڵگەیە زیاتر باوەڕی بە یەکسانی جێندەری
هەیە و جیاوازی لە نێوان کچان و کوڕان دا ناکات ".
قوباد تاڵەبانیئەوەشی
ڕاگەیاند "لەکاتێکدا هەزاران خوێندکار لەسەر شەقامەکان ناڕەزایەتییان
دەردەبڕی، ئێمە وەکو حکومەت لە بری ئەوەی لەگەڵیان کۆبینەوە ڤیدیۆیەکی کۆنمان هێنا
و خوێندکارانمان بە سوکایەتیکردن بە ئاڵای کوردستان تۆمەتبار کرد، ئەم هەڵەیە
بەسەر پەرلەمان و حکومەت بە منیشەوە
تێپەڕی و دەشڵێت داوای لێبوردن لە خوێندکاران دەکەین".
قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێم راشیگهیاند: "ئێمە ئیتر دەبێت بە ھەموو لایەكمانەوە لە حوكومەت، لە ئەنجومەنی باڵای خانمان، كۆمەڵگای مەدەنی، دەسەڵاتی یاسادانان ھەوڵ بدەین لە ڕێگای ھەڵمەتی ھۆشیاری بەردەوام، ستراتیژی تایبەت بە ڕێگری لە ژنكوژی و عەقڵیەتی دژە ژنی لە ھەرێمی كوردستان.
له بهشێكی تری وتارهكهیدا قوباد تاڵهبانی وتی: "چەند ساڵە دادگاكان توندترین سزای ژنكوژان دەدەن، ژنكوژەكان لەودیو زیندانەكان توند دەكەن، بەڵام ھێشتا دەبینین رۆژانە ھەواڵی كوشتنی ژنان بە میدیاكان بڵاودەبێتەوە".
قوباد تاڵهبانی وتی: "ئەمە دەبێت وامان لێبكات بیربكەینەوە كە ھێشتا بۆشاییەك ھەیە كە ئێمە دركمان پێ نەكردووە، بەتەنھا سزادانی ژنكوژان ناتوانێت گەرەنتی بێت بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی، چونكە لەگەڵ فراوان بوونی شار و گەورەتربوونی كۆمەڵگەدا بێگومان كێشە و بەریەكەوتنەكان زیاد دەكەن ئەگەر پێشوەختە پلان و میكانیزم نەگیرێتە بەر بۆ بەرپێگرتنیان".
وتیشی: "دەبێت ئێمە سەرەتا دەستكاری بیركردنەوی خۆمان بكەین بۆ كێشەكان ئەو كات دەتوانین چارەیەكی نوێ بدۆزینەوە كە وەڵامدەرەوەی راستەوخۆی كێشەكە بێت".