کانتۆنی کوبانی کەیەکێکە لە کانتۆنەکانی کورد لە رۆژئاوا بە ناچاری هاوڵاتیانی ٧ گوند بەشێوەیەکی کاتی دەگوازێتەوە بۆ ئەوەی دووریانبخاتەوە لە بۆردوومانی چەکدارانی داعش.
فراتنیوز بڵاویکردەوە حکومه‌تی کانتۆنی کوبانی رایگه‌یاند که به ئامانجی پاراستنی هاوڵاتیان له تۆپبارانی چه‌کدارانی داعش، دانیشتوانی (7) گوندی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمه‌که‌یان گواستوته‌وه. حکومه‌تی کوبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ئه‌و چۆڵ کردنه به شێوه‌یه‌کی کاتییه و به هۆی ره‌وشی ئه‌منییه ، له دوای ئارامبوونه‌وه هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه .
حکومه‌تی کانتۆنی کوبانێ به لێدوانیکی نوسراوه رایگه‌یاند:'' گروپه چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و شام(داعش) نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌یه هێرشی له دژی گونده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی کۆبانێ به‌رده‌وامه. گروپه چه‌ته‌کانی داعش له هێرشه‌کانیاندا بۆ سه‌ر گونده‌کان تانک، تۆپ و چه‌کی قورس به کار ده‌هێنن. له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌کاندا ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید و بریندار بوون، هه‌روه‌ها زیانێکی زۆری ماددیش به‌ر هاوڵاتیان که‌وتوه. به هۆی ئه‌و دۆخه، هاوڵاتیان ناچار بوون که بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی شوینی خۆیان چۆڵ بکه‌ن'' .
حکومه‌تی کۆبانێ رایگه‌یاند:''شه‌ڕڤانانی YPG و YPJ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی ره‌وا و به‌رپرسی پاراستنی هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌که‌ن، ئه‌رکه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن و یه‌کێک له ئه‌رکه ئه‌خلاقییه‌کانیشیان، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ناتوانن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن، له گونده‌کان ده‌ریان بخه‌ن و بۆ شوێنێکی ئه‌من بگوازنه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌موو که‌لوپه‌لو مه‌ر و ماڵاته‌کانیان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی گوازراونه‌ته‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی هێزه‌کانی YPG ئارامی له هه‌رێمه‌که‌دا سه‌قامگیر ده‌که‌ن'' .