سلێمانی لە پێدانی ڤاكسین پلەی یەكەمی بەدەستهێنا


بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ئەو هەڵمەتە نیشتیمانییەی دیاری كرابوو بۆ پێدانی ڤاكسین، لە رۆژانی 1ی 11 تا 31ی 12ی2021، پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە بە پلەی یەكەم دەستنیشانكرا لە زۆری بە كارهێنانی ڕێژەی ڤاكسین بە هاوڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، وەك رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی پێكردووە، خودی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسیارێتی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و ئاستی هۆشیاری تاك و خەمخۆری تیمەكانی پێدانی ڤاكسین بە هاوڵاتیان دەرئەنجامی ڕێژەی وەرگرتنی ڤاكسینە لە پارێزگای سلێمانی.

تەندروستی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیان و بەتایبەت سنوری بەڕێوبەرایەتییەكەی دەكات هیوا خوازە هاوڵاتیان پارێزراو تەندروست باشبن و بەردەوام بن لە وەرگرتنی ڤاكسین تا هەوڵ بدەن كۆمەڵگایەكی تەندروست بەرهەم بهێنین و هەمووان پارێزراو بین لە نیشانە و هۆكار و دەرئەنجامەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.




PM:09:22:30/01/2022