لە شاری هەولێر تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە
گومان دەکرێت دانەری (١٠) مانگ بێت

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانمان لە نزیک گوندی سیاو تەرمی منداڵێکیان دۆزیەوە"، کە گومان دەکرێت تەرمی دانەری (١٠) مانگ بێت. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (٦:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (بنکەی پۆلیسی شەمامک) دوای گەڕانیکی وورد و چڕ لە نزیک گوندی سیاو تەرمی مندالێکیان دۆزیەوە.

پۆلیسی هەولێر لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی منداڵەکە پێکهاتبوو لە کەلەسەر و ئێسک و پروسک لە کاتی ئێستادا خەریکی لێکۆلینەوەن لە شوناسنامەی منداڵەکە. 

گوماندەکرێت تەرمی منداڵەکە دانەری (١٠) مانگ بێت کە لەلافاوە گەورەکەی کۆتایی ساڵی ڕابردووی هەولێر (١٢) كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسیش بێسەروشوێن بوون، کە یەکێکیان شوانێک بوو ئەوی دیکەشیان دانەری (١٠) مانگ بوو. 


AM:10:30:12/02/2022