ڕێوه‌به‌رایه‌تی
هاتوچۆی پارێزگای دهۆك بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ له‌ڕووداوێكی هاتوچۆدا منداڵێك گیانی
لەدەستدا، چواركه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه
١٧ی نیسان، ئازاد ته‌ها وته‌بێژی هاتوچۆی دهۆك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه،
له‌سه‌ر رێگای نێوان ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك بۆ دووسایدی پارێزگای موسڵ، رووداوێكی هاتوچۆ
له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له‌جۆری شیۆفرلێت ئه‌ڤی و بارهه‌ڵگرێك روویدا.
له‌ئاکامی ئه‌و رووداوه منداڵێك گیانی سپارد و چوار
كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، لە ئێستادا سه‌رجه‌میان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه تیژڕه‌وی و بێئاگایی بووه له‌ره‌وشی شه‌قام و له‌ئێستاداش
لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه.