راگهیاندنی قائیمقامیهتی
سلێمانی ئاشکرایکرد، بەهۆی دەرنەچون لەپشکنین، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی
سێ تۆن خورمای عێراقی لەناوبرد.
ئەمڕۆ سێشەممە١٩ی
نیسان، راگهیاندنی قائیمقامیهتی سلێمانی
بڵاویكردهوه، لەعەلوەی شاری سلێمانی دەستیان بەسەر سێ تۆن خورمای عێراقیدا گرتووە
کەلەلایەن کۆمپانیای هەمساوە پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەشی دەرکەوتوە بەهۆی گەشەکردنی
کەڕو و بەکتریای زیانبەخش تیایدا شیاوی خواردن و بەکارهێنان نیە، باسی لەوەشکرد، بەفەرمانی
قائیمقامی سلێمانی خورماکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی
حاجی ئۆمەرانیش دوێنێ بڵاویكردهوه، بارههڵگرێك خورمای ئێرانی كه بڕهكهی ٢٥
تهن و ٩٢ کیلۆگرام بوو بەناوی مریم، گهڕێنرایهوه وڵاتی ئێران، بەهۆی دەرنەچون
لە پشکنین و نەگونجانی بۆ خواردن.