سبەینێ لیژنەی بینینی مانگ كۆدەبێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند ئێوارەی یەكشەممە لیژنەی بینینی مانگ كۆدەبێتەوە‌و چاودێری مانگ دەكەن‌و وتیشی رەنگە دووشەممە جەژن بێت.
مەریوان نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشكرد ئەمساڵ بۆ دیاریكردنی رۆژی جەژن پشت بە عێراق‌و هیچ وڵاتێكی دیكە نابەستن، چونكە له ئێستادا به‌هۆی ناكۆییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌قفی سوونی و شیعی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی هه‌رێم لاواز بووه و ناتوانرێت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
نەقشبەندی وتیشی: به‌و پێیه‌ی دوو مانگی رابردووی مانگه كۆچییه‌كان 30 رۆژ بوون، بۆیه ده‌بێت مانگی ره‌مه‌زان 29 رۆژ بێت، بۆیه ئه‌گه‌رێكی زۆره دووشه‌ممه جه‌ژن بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو شه‌ممه جه‌ژن نه‌بوو، ئه‌وا رۆژی سێ شه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد بۆ دیاریكردنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ پشت به عێراق و هیچ وڵاتێكی تر نابه‌ستن، چونكه به وته‌ی ئه‌و له ئێستادا به‌هۆی ناكۆییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌قفی سوونی و شیعی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی هه‌رێم لاواز بووه و ناتوانرێت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
PM:01:20:26/07/2014