ئەمشەو بەهۆی کەم ئاوی و نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە، لە گەڕەکێکی شاری هەولێر گردبوونەوە و ناڕەزایەتی ئەنجام درا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو ژمارەیەک لە دانیشتوانی گەڕەکی قەرەبووی کەسنەزان لە شاری هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاو گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و ڕایانگەیاند" کە ماوەی چەند ڕۆژە ئاویان نییە".
هەر ئەمشەو بەشێک لە خوێندکارانى بەشە ناوخۆییەکانى زانکۆی سلێمانى بەهۆی گرفتی نەبوونی ئاوەوە، خۆپیشاندانیان ئەنجام داو رێگای سەرەکى (سلێمانى - تاسڵوجە)یان داخست.