شەش پێشمەرگە كە پاش شەڕێكی قورس لە گوندی سحێلا لە سەرسنوری رۆژئاوای كوردستان كەوتبوونەوە دەست چەكدارەكانی داعش لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە رزگار كران.
شه‌وی رابردوو گروپه چه‌کداره‌كانی داعش له گوندی سحێلا له‌سه‌ر سنووری خۆرئاوای کوردستان له دژی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆسه ده‌نێنه‌وه‌و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه بوونە قوربانی‌و شه‌ش پێشمه‌رگه به‌برینداری كه‌وتنه ده‌ستی داعش‌و له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی YPG وه رزگار کران.
شه‌ڕڤانانی YPG پێشمه‌رگه برینداره‌کانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری دێرکی خۆرئاوای کوردستان گواستوه‌ته‌وه. یه‌کێک له پێشمه‌رگه برینداره‌کان به ناوی "بریندار ئه‌حمه‌د ئه‌مین'' که له نه‌خۆشخانه‌که چاره‌سه‌ر بۆ ده‌کرێت وتی ''گروپه چه‌کداره‌كانی داعش له کاتژمێر 19:00 له گوندی سحێلا بۆسه‌یان له‌دژی ئێمه نابووه‌وه، له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکدادانی نێوانمان ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید بون‌و6ی دیکه‌ش بریندار بوون'' .
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه رایگه‌یاند که هێزه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(YPG) بۆ هاوکاری کردنیان ده‌ستبه‌جێ که‌وتونه‌ته ناو جموجۆله‌وه و هه‌موو پێشمه‌رگه برینداره‌کانیان رزگار کردوه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری دێرک گواستراونه‌ته‌وه