یۆنامی: داوای لێكۆڵینەوەی ورد لە هێرشەكەی ئەمڕۆی توركیا دەكەین


نێردەی هاریكاریی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق - یونامی بە توندی سەركۆنەی تۆپبارانەكەی زاخۆ دەكات و داوا لێكۆڵینەوەی ورد لە هێرشەكە دەكات و هەموو لایەنەكان رێز لە سەروەریی خاكی عێراق بگرن.

نێردەی یونامی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "ئەوپەڕی هاوسۆزیی خۆمان بۆ خێزانی قوربانیان دەردەبڕین و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین".

یونامی دەڵێت: "جارێكی دیكە خەڵكی سڤیل بەدەست كاریگەریی تۆپبارانی كوێرانەوە دەناڵێنن. لە ژێر یاسای نێودەوڵەتیدا، نابێت هێرشەكان ئاراستەی خەڵكی سڤیل بكرێن، بۆیە یونامی داوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد دەكات بۆ دیاریكردنی بارودۆخی دەوروبەری هێرشەكە و جەخت لەوە دەكاتەوە كە پێویستە لە هەموو كاتێكدا رێز لە سەروەریی و یەكپارچەیی خاكی كۆماری عێراق بگیرێت."

لە كۆتایی راگەیێندراوەكەشیدا نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت: "یونامی داوا لە هەموو لایەنەكان دەكات ئەم پێشێلكاریانە بێ دواخستن بوەستێنن."

ئەمڕۆ ھاوینەھەواری پەرەخێ لە سنووری دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن ھێزەكانی توركیاوە تۆپباران كرا كە بووە ھۆی كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك گەشتیار.



PM:08:46:20/07/2022