نرخی خواردن لە هەرێمی کوردستان دادەبەزێت

نرخی بەشێك لە خواردەمەنییە سەرەکییەکانی وەك (برنج و ئارد و زەیت)، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی (٢٠%) دابەزی. 

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی (سپی)، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی خۆراك بەشێوەیەكی گشتی بە رێژەی (٢٠%) دابەزینی تۆمار كرد. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك برنج لە بازاڕەکانی هەرێم نزیكەی پێنج هەزار دابەزیووە،، هاوکات جۆرێك ڕۆنیش بە بڕی چوار هەزار دینار دابەزیووە. 

دابەزینی نرخی کاڵا و شتومەک لە بازاڕەکانی هەرێم، پەیوەندی هەیە بە بۆرسەی جیهانی لە ژێر كاریگەری دەستكردنەوە بە هەناردەكردنی گەنم و دانەوێڵەی ئۆكرانی. 


PM:01:33:02/08/2022