هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی دانانی هەیكەلی پردی پەڕینەوە لە بەردەم كۆلێژی دەرمانسازی سبەینێ شەقامی (١٠٠) مەتری دادەخرێت".
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی سنورەکە ئاگاداردەکاتەوە، سبەینێ دووشەممە لە كاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی تا كاتژمێر (٢:٠٠)ی پاش نیوەڕۆ، شەقامی (١٠٠) مەتری لەسەر بەرزە پردی ڕزگاری تا نزیك بازاڕی لەنگە لەهەر دوو دیویەوە دادەخرێت.
ڕاشیگەیاند" هۆكاری داخستنی ڕێگاكە بە هۆی دانانی هەیكەلی پردی پەڕینەوەیە لەبەردەم كۆلێژی دەرمانسازی و لەماوەی گرتنەكە شوفێران وەك ڕێگای بەدیل دەتوانن شەقامی (٤٠) مەتری و شەقامی (٢٠) مەتری هەڤاڵان بەكاربێنن".