ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى لە نوسراوێکدا داوادەکەن، ئەنجومەنی پارێزگا لە بارەی گرێبەستى دانانی کامێرای چاودێری لە نێوان ڕێگا و شاروشارۆچکەکانی پارێزگاکە کۆببێتەوە.
لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کراوە و واژۆی (١٦) ئەندامی ئەنجومەن لەسەرە تێیدا هاتووە" داوای رەتکردنەوەی دانانی کامێری چاودێری دەکەین لە سنوری سلێمانی، چونکە جگە لەوەی کارێکی نایاساییە، لە هەمان کاتیشدا کارێکی نەگونجاوە و بە قوربانیکردنی شارەکەیە".
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەوەشیان خستەڕوو، بەپێی یاسا نابێت کامێری چاودێری بدرێت بە کەرتی تایبەت و داوا دەکەین لە رێگەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیەوە بڕیارێکی گونجار بدرێت بە راگرتنی کارەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکە لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە.
دەقی یاداشتەکە: