ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی
زانایانی ئایینی کوردستان بڵاویکردەوە، هاوسەرگیری میسیار پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگەی
کوردییە و گونجاو نییە.
ئەمڕۆ ٣١ی ئابی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی
ئایینی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا
پرسی هاوسەرگیری میسیار لە چەند کەناڵێکی راگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا بووەتە بابەتی
رۆژ و هاوڵاتییانیان لەوبارەیەوە سەرقاڵ کردووە".
هەر لە بڵوکراوەکەیاندا دەڵێن " ئێمە لە ئەنجومەنی باڵای
فەتوای یەکێتی زانایان سەرنجی مسوڵمانان و هاوڵاتییان بۆ ئەو راستییە رادەکێشین،
کە ئەو هاوسەرگیرییە پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگەی کوردییە و بۆ کۆمەڵگەی ئێمە گونجاو
نییە و بە پەسەندی نازانین بەهۆی نەگونجانی لەگەڵ مەبەستەکانی هاوسەرگیری لە
ئیسلامدا".
ئاماژە بەوەشکراوە، لەبەر ئەو هۆیەی ئاماژەی پێکرا، داواکارین
زانایانی ئایینی خۆیان لە ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیری ناوبراو بەدوور بگرن.