ژمارەیەك پەرلەمانتار بوونە ئەندامی كۆنگرەی پارتی


چەند پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بوونە ئەندامی كۆنگرەی 14ی پارتی.

سایتی كوردستان 24ی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە، هەریەك لە عەبدولسەلام دۆڵەمەری، پێشەوا هەورامانی، ئەرشەد لۆلانی، لیزا كاكەیی، جوان رۆژبەیانی، بەختیار شوكر، بەهجەت عەلی، هێڤیدار ئەحمەد و حیكمەت محەمەد، لە فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگرەی 14ی پارتی دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا و بوون بە ئەندامی كۆنگرە.

هەر بەپێی هەواڵەكە، هەریەك لە هێمن هەورامی، زانا مەلا خالید و ریڤیگ هروری بەبێ دەنگدان دەبنە ئەندامی كۆنگرە.

لەرۆژی  27ی ئابی 2022، پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئۆرگانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیپێكردووە و بڕیارە لە مانگی داهاتوودا پارتی كۆنگرە ببەستێت.



PM:12:51:08/09/2022