زانکۆلاین کارا کرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ماڵپەڕی زانکۆلاین کاراکرا و خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەتوانن لەو رێگەیەوە فۆڕمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پڕبکەنەوە. 

بۆ چوونە ناو وێبسایتی زانکۆلاین کلیک لەم لینکە بکە

دوێنێ ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سیستمەکە بۆ ماوەی (١٠) رۆژ کارا دەبێت".

هەروەها وەزیری خوێندنی باڵا داواشیکرد، قوتابیان دەتوانن سەردانی سەنتەرەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین لە زانکۆکان و ئەو شوێنە فەرمیانە بکەن، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا دیاریدەکات.


AM:09:57:18/09/2022