وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ڕێگای (هەزە - کەسنەزان) لە پێش سەنتەری هەزە تاکو سەرەتای بنەسڵاوە دادەخرێت".
فازل حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند" ڕێگای (هەزە - کەسنەزان) لە پێش سەنتەری هەزە تاکو سەرەتای بنەسڵاوە دادەخرێت بەهۆی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێگای جوتسایدی لاوان وەکو ڕێگای بەدیل دەبێت، هاوکاریتان وەپابەند بونتان بە ئاراستە دیاریکراوەکان جێگای پێزانینمان دەبێت.