بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی مۆڵەت و ڕێكارەكانی بەكارهێنانی درۆن رێكدەخاتەوە، هۆشداریش دەدات لە دەستبەسەرداگرتنیان ئەگەر بێ مۆڵەت بەكاربهێنرێن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە داوا لە سەرجەم بەكارهێنەرانی ئامێری ( درۆن ) دەكەین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ تۆماركردنی ئامێرەكانیان و پێدانی ڕێنمایی لەسەر ڕێكارەكانی بەكارهێنانی.
ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردوە بەپێچەوانەوە بەكارهێنانی بەبێ مۆڵەت ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە و دەست بەسەر ئامێرەكەیاندا دەگیرێت.