سەبارەت بە كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت


بەرپرسێكی شاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی خەرجنەكردنی پارەی پێویست، ئەمساڵیش شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەواو ناكرێت.  

ڕەمەزان نامیق كەریم، سەرۆكی لیژنەی پلان و پڕۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندوە، ئەمڕۆ سەردانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانییان كرد بە مەبەستی بەدواداچون بۆ ئیشوكارەكانی ناو پڕۆژەكە، بەڵام بەهۆی خەرجنەكردن و نەبونی پارەی پێویست لەلایەن حكومەتەوە پڕۆژەكە وەك پێویست كاری تێدا ناكرێت و تەنها 46%ی پڕۆژەكە تەواو كراوە و بۆ ئەمساڵیش ناتوانرێت شەقامەكە تەواو بكرێت.  

ناوبراو دەڵێت، "چەندین زیادەڕەوی جۆراوجۆر لەناوچەی ( تاسڵوجە و تانجەرۆ ) لەبەردەم پڕۆژەكەدا هەیە و تائێستا لانەدراون و ڕێگرن لەبەردەم پڕۆژەكە."  



PM:04:11:08/11/2022