یۆنامی لەسەر رووداوەكەی تەقینەوەكەی ماڵەكەی سلێمانی هاتە دەنگ


نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق - یونامی پرسەی ئاراستەی قوربانییانی تەقینەوەكەی شاری سلێمانی كرد و رایگەیاند: "هەست و نزامان لەگەڵ قوربانییانە." 
 
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق - یونامی رایگەیاندووە، پرسەیان ئاراستەی قوربانییانی رووداوی تەقینەوەكەی شاری سلێمانی دەكەن و دەڵێت: "هەست و نزامان بۆ قوربانییانی ئەو تەقینەوە كارەساتبارەیە كە ژمارەیەكی زۆر تێیدا بوونە قوربانی؛ پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی ئەو كەسانە دەكەین كە بەهۆی رووداوەكەوە گیانیان لەدەستدا و داواكارین بریندارەكان زوو چاك ببنەوە." 
 
شەوی رابردوو لە خانوویەكی گەڕەكی كازیوە لە سلێمانی تەقینەوەیەك روویدا و تائێستاش 11 كەس گیانیان لەدەستداوە و 13 كەس بریندارە و 4 كەسیش گەڕن بەدوایاندا بەردەوامە.



AM:11:58:18/11/2022