ئه‌مرۆ 20 ی ئاب هێزی پێشمه‌رگه له قۆڵی ناحیه‌ی وانه‌وه هێرش ده‌کاته سه‌ر بنکه‌کانی داعش، پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆش له قۆڵێکی تره‌وه داعش هێرش ده‌کاته سه‌ر بنکه‌کانی پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له به‌ره‌ی شه‌ڕی به‌نداوی موسڵه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که پاش ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه کۆنترۆڵی به‌نداوی موسڵیان کرد، ئه‌مرۆ هێرشێكیان ده‌ستپێکرد به‌ره‌و رووی ناحیه‌ی وانه، له‌و هێرشه‌دا پێشمه‌رگه توانیت پێشڕه‌وی بکات به‌ره‌و وانه‌و ئێستا نزیکه‌ی 1 کم ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ناحه‌یه‌ی وانه کۆنترڵ بکات.
له لایه‌کی تره‌وه پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له نزیک گوندی (عین مانع) که گوندێکی عه‌ره‌ب نشینه، هێرش کرایه سه‌ر پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕیکی قورس دروست بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه چه‌کدارانی داعش شکان و چه‌ندین چه‌کداراین لێ کوژرا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی "دوو پێشمه‌رگه که یه‌کێکیان ئه‌فسه‌ره‌و ئه‌وی تریان شۆفێری شۆفڵه شه‌هیدبوون و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی تریش برینداربوون"، به‌پێی سه‌رچێ‌وه‌که‌ی سپی زۆربه‌ی برینداره‌کان به‌هۆی دانانی مینه‌وه‌یه که چه‌کدارانی داعش پاش پاشه‌کشه‌کردنیان له‌و جێگایانه دایده‌نێن.