پەروەردە بۆ راگەیاندنی پشووی سبەینێ روونكردنەوە دەدات


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ راگەیاندنی پشوو بەهۆی بارانبارینەوە دەسەڵاتی داوەتە بەڕێوەبەرە گشتییەكان.

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا كە ناوەڕاستی ئەمساڵ بڵاویكردۆتەوە، بڕیاری داوە لە كاتی ناهەمواری كەشوهەوا و كارەساتی سروشتیدا، دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بدرێت بۆ ماوەی دوو رۆژ پشوو رابگەیەنن.

لە شەوی رابردووەوە تائێستا شەپۆلێكی بارانبارینی بەهێز ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، بەڵام تائێستا هیچ پەروەردەیەك بڕیاری نەداوە سبەینێ بكاتە پشوو یان نا.




PM:08:36:25/11/2022