وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەگەڵ كۆتاییهاتنی ئه‌زمونه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م لە ناوەندەکانی خوێندن، لە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگەوە تاوەکو٢/١/٢٠٢٣ لە ناوەندەکانی سەر بە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پشوی فەرمی دەبێت.
بەپێی رۆژمێری پشوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هەرێمی کوردستان، پشوی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن هاوکاتە لەگەڵ كۆتایی هاتنی ئه‌زمونه‌كان و لە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و تاوەکو ٢ کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.
رۆژی ٢ ی کانوونی دووەم کە دەکاتە رۆژی دوشەممە پرۆسەی وەرزی دوەمی خوێندن لەسەرجەم ناوەندی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
ئەمساڵ ١٤ی ئەیلولی بەبەشداری ملیۆنێک و ٧٥٠ ھەزار خوێندکار، ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.