پشووە فەرمییەكانی ئەمساڵ بڵاوكرایەوە


حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووە فەرمییەكانی بۆ ئەمساڵ بڵاوكردەوە كە تێكرای رۆژە پشووەكان 25 رۆژە و بەمشێوەیە:

2023-1-1- پشووی سەری ساڵی زاینی ( ✔ )،
2023-3-5، پشووی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان،
2023-3-11، پشووی ڕێكەوتننامەی 11ی ئاداری 1970،
2023-3-14، ڕۆژی لەدایكبوونی بارزانی،
2023-3-21 هەتا 23-3-2023 پشووی نەورۆز،
2023-4-1، پشووی سەری ساڵی ئاشوورییەكان،
2023-4-9، پشووی رووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادكردنی عێراق،
2023-4-19، سەری ساڵی ئێزدییەكان،
2023-4-22 هەتا 24-4-2023 پشووی جەژنی ڕەمەزان،
2023-5-1، پشووی كرێكاران،
2023-6-28 تا 1-7-2023 پشووی جەژنی قوربان،
2023-7-14 پشووی دامەزراندنی كۆماری عێراق،
2023-7-8، پشووی سەری ساڵی كۆچی،
2023-7-27 پشووی ڕۆژی عاشورا،
2023-9-27 پشووی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن (د.خ)،
2023-10-3 پشووی سەربەخۆی عێراق،
2023-12-25 پشووی مەسیحیەكان .




AM:11:31:11/01/2023