بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە ئامێد سبەی کرایە پشوو
لە قەزاری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک سبەی یەک شەممە ٥ ی شوبات کرایە پشووی فەرمی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆک لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە قەزای ئامێدی و ناوچەکانی سەر بەو قەزایە سبەی یەک شەممە پشووی فەرمی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەش دەخاتەڕوو کە بۆ پاراستنی گیان و ژیانی قوتابیان و مامۆستایان سبەی کراوەتە پشوو.
لە ئێوارەری ئەمڕۆوە شەممە شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی گرتۆتەوەو سەرەتا لە ناوچە سنوریەکانی پارێزگای دهۆکەوە دەستیپێکردووە.
PM:10:32:04/02/2023