حكومەتی هەرێم سەبارەت بە سێ رۆژە پشووەكە روونكردنەوە دەدات


دوای تێپەڕینی سێ رۆژە پشووەكە، حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، سێ رۆژ پشووەكە بۆ ئەوەیە زیاتر لە دۆخی بوومەلەرزە ئاگاداربن.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، ئەو سێ رۆژە پشووەی لە كوردستان راگەیەنرا بۆ ئەوە بوو زیاتر لە دۆخی ئەم بومەلەرزەیە ئاگادار بن و لەسەر راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە بووە، ئەوەش بۆ پاراستنی ژیان و ماڵی خەڵك لە ئەەری لێكەوتەكانی بومەلەرزەی توركیا و سوریا.

جێی ئاماژەیە شەوی دووشەممەی رابردوو بەشێوەیەكی لەناكاو حكومەتی هەرێم رۆژانی 3 شەممە و 4 شەممە و 5 شەممەی كردە پشوو، ئەوەش دڵەراوكێی زیاتری لای خەڵك دروستكرد.




PM:05:45:09/02/2023