نرخی ئێستای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم

لە ئێستادا لە بۆرسەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات. 

بەپێی نرخی بۆرسەكان، لە ئێستادا لە بازاڕەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار دینار بوو. 

هەروەها لە هەولێریش نرخی فرۆشتنی هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٥٦ هەزار دینارە، نرخی کڕینیش بە ١٥٦ هەزار و ٢٠٠ دینارە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک. 

هاوکات لە بەغداش بە ١٥٥ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە بەسرەش نرخی ١٠٠ دۆلار ١٥٦ هەزار و ٩٠٠ دینارە، لە پارێزگای کەرکوکیش بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە. 


PM:11:17:02/03/2023