هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكان قەدەغەكرا


دەستەی گشتی گومرگی عێراق، هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكانی بۆ ناو عێراق قەدەغە كرد.

دەستەی گشتی گومرگی عێراق ئەمڕۆ نووسراوێكی ئاڕاستەی هەموو دەروازە سنوورییەكان كردووە كە هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكان قەدەغەیە بەهەموو جۆرەكانیەوە.

هەر بەپێی ‌ئەو نووسراوە، رێنماییەكە لەسەر بنەمای یاسای هاوردەكردنی شارەوانی ژمارە (١) بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بووە كە لە رۆژنامەی عێراقی، ژمارە (٤٧٠٨) بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوكراوەتەوە.



PM:03:41:04/03/2023