نرخی سەرجەم دراوەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هات

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار و سەرجەم دراوە بیانییەکانی دیکە بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بەرچاویان بەسەردا هات. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم جۆرە بە " سپی " راگەیاند:

-نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٣٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٥٦ هەزار دینار بوو. 

-نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار و ٣٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٦٥ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو. 

-نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٦ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١٨٤ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو. 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

-نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ١٩٠ دینارە، دوێنێ بە ٨ هەزار و ١٠٠ دینار بوو. 

-نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ١٦٠ دینارە، دوینێ بە ٣ هەزار دینار بوو. 


AM:10:00:06/03/2023