عەلی سیاسی: هەر بەرپرسێك لەوێ بوایە تاكە پێڵاوم تێدەگرت

‌عەلی سیاسی

عەلی سیاسی چالاكوانی كۆمەڵگای مەدەنی كە "ئۆتۆمبیلیشی نیە‌و بە پاس هاتوچۆ دەكات" ئەمرۆ تاكە پێڵاوێكی گرتە پەرلەمانتار شێركۆ جەودەت‌و دەڵێت پەشیمان نیم‌و هەر بەرپرسێك لەوێ بوایە تێمدەگرت.

عەلی مەحمود ناسراو بە عەلی سیاسی كە یەكێك لە رێكخەرانی خۆپیشاندانەكەی ئەمرۆ هەولێر دژ بە گرانبوونی نرخی بەنزین بوو سەبارەت بەو تاكە پێڵاوەی لەخۆپیشاندانەكەدا لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گرتیە سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان، شێركۆ جەودەت، دەڵێت "'نەمۆڵەتی شۆفیریم هەیە و نە ئۆتۆمبێلم هەیە، بە پاسیش هاتوچۆ دەكەم‌و هەر بەرپرسێكی دیكەش لەوێ بوایە تاكە پێڵاوم تێدەگرت".



PM:04:30:02/09/2014