سبەینێ پێنج لایەنی هەرێم كۆدەبنەوە


بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بڕیارە سبەینێ لە شاری سلێمانی، یەكێتی نیشتمانی و پارتی دیموكرات و بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، ئەو كۆبوونەوەیە لەسەر ئاستی دەزگاكانی هەڵبژاردنی حیزبەكانە تیایدا تاوتوێی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كورسی كۆتاكان دەكرێت.

پێشتر هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن كۆبوونەوە و لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەشێوەی فرە بازنە رێككەوتوون، بەڵام بۆ كورسی پێكهاتەكان و شێوازی دەنگدانی پێكهاتەكان ناكۆكن.
 




PM:12:06:10/03/2023