پەروەردە سەبارەت بەپشووی رۆژی شەممە بڕیاریدا


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ڕۆژی شەممە ١ی ٤ ی ٢٠٢٣ تەنها لە قوتابخانەكانی خوێندنی سریانی لە هەرێمی كوردستان پشووە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ڕۆژی شەممە ١ی ٤ ی ٢٠٢٣ تەنها لە قوتابخانەكانی خوێندنی سریانی لە هەرێمی كوردستان پشووە، قوتابخانەكانی دیكە دەوامی  ئاسایی دەكرێت و قوتابخانەكان دەتوانن تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی پۆلەكانی ٩ ی بنەڕەتی و ١٢ ی ئامادەیی ئەنجام بدەن بە گوێرەی ساڵنامەی خوێندن.




PM:11:29:28/03/2023