لەبارەی بەکارهێنانی جۆرە شروبێک لە خواردنەکانیاندا هۆشداری بە چێشتخانەکان دەدرێت

تەندروستی راپەڕین هۆشداری بە سەرجەم چێشتخانە و خواردنگەکان لە بەکارهێنانی جۆرە شروبێک لە خواردنەکانیان دەدات. 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە رێگەپێدراو نییە لە هەر چێشتخانە یاخود خواردنگەیەک جۆرە شروبێک هەیە بەکاربهێندرێت و بکرێتە ناو رۆن بۆ سورکردنەوەی بەرهەمە خۆراکیەکان". 

لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش هاتووە" لە ئەگەری دەستبەسەرداگرتنیدا خاوەنی ئەو چێشتخانەیە رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە، چونکە
 ئەو شروبە تایبەتە بە ئازاری گەدە و شیاو نییە بکرێتە ناو رۆنەوە". 


AM:09:12:30/03/2023