زانیاری نوێ سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی دوو رۆژی داهاتووی پلەكانی گەرما



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 5– 4 - 2023

كەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت , لەهەندێك شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لە دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان نمە باران دەبارێت.

پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (2-4) پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.

خێرای با / لەسەر خۆ دەبێت (5 - 15) كم/ك .

ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرهەڵات دەگۆرێت .

مەودای بینین/ لە نێوان ( 8– 10) كم دەبێت .

پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی پێنج شەممە 6– 4 - 2023

كەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت .

پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە(2-4 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .

خێرای با / لەسەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/ك

ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرهەڵات دەگۆرێت .

مەودای بینین/ لە نێوان ( 8- 10 ) كم دەبێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی (هەولێر : 22، سلێمانی: 20 ، دهۆك : 21 ، كەركوك : 24 ، هەڵەبجە : 21 ، زاخۆ: 22، سۆران : 21، گەرمیان : 26 ).



 



PM:12:32:05/04/2023