وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت بۆ پشووی سبەینێ بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە، دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەرە گشتییەكان بۆ راگەیاندنی پشووی ناوەندەكانی خوێندن.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، وەزارەتی پەروەردە پشووی سەرتاسەری راناگەیەنێت و دەسەڵاتیان داوە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان لە ئەگەری نالەباری كەشوهەوا لە سنوورەكانیان، بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان پشوو لە سنوورەكانیان رابگەیەنن.
بەپێی راپۆرتی كەشناسی، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و پێدەچێت تا رۆژی هەینی بەردەوام بێت.