وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ پشووی سبەینێ بەهۆی شەپۆلی بارانبارین دەسەڵات بە سەرۆكی زانكۆكان دراوە بۆ راگەیاندنی پشوو.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە، بە پشتبەستن بە پێشبینییەكانی دامەزراوەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە هۆشداری داوە لەبارەی شەپۆلێكی (باران بارینی بەلێزمە) و (هەورە بروسكە) و (ئەگەری لافاو)، بۆ ئەم مەبەستە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی خوێندكاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا لە هەردوو كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت، لەسەر فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆكی زانكۆكان بۆ ئەوەی لە كاتی پێویست دا پشووی فەرمی رابگەیەنن.
بەپێی راپۆرتی كەشناسی، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و پێدەچێت تا رۆژی هەینی بەردەوام بێت.