هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" رێگای سەرەکی دووسایدی تونێلی پێشڕەو بۆ پارکی هەواری شار دادەخرێت".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" دووسایدی تونیلی پێشڕەو بۆ پارکی هەواری شار سایدی چوونە خوارەوە بۆ پارکی هەواری شار، بەهۆی داچوونی شەقامەکەوە بەربەستکراوە و لە ئێستادا کاری تێدا دەکرێت".
داواش لە شۆفێران دەکات، تاوەکو کردنەوەی شەقامەکە، ڕێگەی دەباشان وەک ڕێگەی بەدیل بەکار بهێنن.