نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.
ئێواری ئەمڕۆ دووشەممە لە كاتی داخستنی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.
هەروەها بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار و ٣٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ١٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٩٣ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار و ٣٥ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.